MEWANE AZEZ
موباره‌ک بێ له‌گشت خه‌ڵکی یانی ئه‌وه‌ی که ئیسلامه
هه‌موو باوه‌شتان واڵا که‌ن وا میوانێ له ڕێگامه
میوانێکی زۆر ئازیزه زۆر له مێژه چاوه‌ڕێمه
توخوا زۆر جوان پێشوازی که‌ن میوانێکی زۆر به‌ڕه‌حمه
ئه‌م میوانه‌ش ڕه‌مه‌زانه مانگی خۆشی و سه‌روه‌رییه
هه‌واڵی ئاشتی دنیایه و په‌یامێکی یه‌زدانیه
به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م مانگه هه‌موو دنیا خامۆش ده‌بێ
ده‌رگای خێر‌و ڕه‌حمه‌تی خوا به‌ڕومانا واڵا ده‌بێ
به که‌شتی خه‌یاڵ زۆر گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه تاکو خۆی هات
له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووری دام و ووتی هاتووم بگه‌مه فریات
ووتم یاخوا به‌خێر هاتی ئه‌ی نووری هه‌ردو چاوانم
منی به‌نده ماڵ شێواوم که‌مێ بسڕه‌وه تاوانم
وه‌ره‌و له‌گه‌ڵ خۆتا بمبه له‌گه‌ڵ پاکیدا ئاشنام که
بۆ ئه‌م سه‌فه‌ری 30 ڕۆژه وه‌ک ڕێبوارێ قبوڵم که
1_SHERENE
Lem bibura xoshawestm bo mawayak regat penadam bimbeny dwene dctore pey witm xot dur bgra la shereny.
_______________________________________
2_SHAQLAWA
Shaqlawa ay sharakay sherenm ay gula jwanakay new bawashe sorku safenm.Bayane bo laxaw halsam karwanem bafra barewa shaqlawa aley balqesa taray zewe poshewa.Bafra speakay sar lotkay safen rayzandotawa shaqlaway rangen.
____________________________________________
3_MACHE YAR
یار به ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕێژه‌کا
توند ته‌ماشا کردنێکی شه‌خسی ئاقڵ گێژه‌کا
ئه‌ی خودا تاکه‌ی له‌ده‌ر حه‌ق من وه‌فاو مه‌یلی نیه
بۆچ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر ڕوو له جێگه‌ی لێژه‌کا
ماڵه‌که‌م وێرانه‌کا ڕۆژم ڕه‌ش و تاریکه‌بێ
یار به سورمه‌ی ناز که وه‌ختێ چاوی خۆی کل ڕێژه‌کا
وشکه سۆفی هاتبو ئه‌یوت به‌هه‌شت هه‌ر بۆ منه
ڕیشی خۆی جولاند وه‌ک و سابرێن که شه‌و نوێژه‌کا
که‌ی خوا توجاره خوا گه‌وره‌و غه‌فور و عادله
چۆن له‌گه‌ڵ عه‌بدا حیسابی قه‌رزی ڕۆژو نوێژه‌ک
________________________________________
4_CHAWE HASUD
له ئاسمانی ژین وه‌ک باڵنده بوین
له‌ته‌ک یه‌کتردا ده‌هاتین ده‌چوین
توشی ئاسته‌نگ و ناخۆشی ده‌بوین
هه‌مویمان بڕی بێ هیوا نه‌بوین
******************
مخابن که‌وا چاوی حه‌سودان
کردینیه ئامانج بۆ لێک دابڕان
به‌تیری ژه‌هرین ئاراسته کراین
به‌یه‌ک تیر هه‌ردوک به‌جارێ پێکراین
*******************
هیچ هێزێک هێنده کاریگه‌ر نه‌بوو
هیچ داخێک هێنده به ئازار نه‌بوو
هیچ کۆچێک هێنده پڕ له سۆ نه‌بوو
چونکه به تیرێ دوانی پێوه بوو
_________________________________________